د. مەحمود عوسمان: ئەوەی بەرانبەر 'برۆ' کراوە تاوانە

هەولێر-KDP.info- سیاسەتمەداری دێرینی کورد د. مەحموود عوسمان ڕەخنە لە سیاسەتی پەیەدە دەگرێت و دەڵێت: "ئاخر چۆن دەبێت نەهێڵن کەسێک لەسەر خاکی خۆی کاری سیاسی بکات".
پەیەدە ئیبراهیم برۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریای ڕفاندووە و دواتریش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەری کردووە؛ د. مەحموود عوسمان، بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوەی لە (برۆ) کراوە، تاوانە ڕاستە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئازان شەڕ دەکەن، بەڵام گرنگی نییە چونکە لە سیاسەتدا یەک نین پەیەدە دەیەوێت بە تەنیا حوکم بکات ئەوانی دیکە ئیهمال بکات کە ئەوە قەبووڵ نییە و دەبێ چاوپۆشی لێ نەکرێت.
گوتیشی: "ئەمڕۆ برۆ نەبێت سبەی کەسێکی دیکە، خۆ تۆ ناکرێت ڕۆژئاوا تاپۆ بکەیتە سەر خوت و ڕێگا نەدەیت چالاکی بکات و ڕێگا لە ئازادی خەڵک بگریت".
گوتی: "خنکاندنی ئازادیی ڕادەربڕین زۆر خراپە".
کارزان سەباح هەورامی




