٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میرخان: ئێوارە ئاماری تەواوی کوژراوانی داعش رادەگەیەنین

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ-KDP.info-  جێگری‌ سەرپەرشتیاری‌ میحوەری‌ گوێڕ- مەخمور رایگەیاند،  دوای ئۆپەراسیۆنەكە خەڵكی گوێر و ناوچەكانی دیكە دەتوانن بە ئازادانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. روونیشیكردەوە، كەلەخی چەندین تیرۆیست كەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئۆپەراسیۆنەكە بەسەركەوتووی كۆتا دێت.

(ئاراس حەسۆ میرخان) جێگری‌ سەرپەرشتیاری‌ میحوەری‌ گوێڕ-مەخمور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند، زۆر نەماوە ئۆپەراسیۆنەكە بە سەركەوتووی بە كۆتا بێت، كە تا ئێستا زۆربەی زۆری گوندەكان ئازاد كراون، پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە بەردەوامە و لە ماوەیەكی كەمدا ئۆپەراسیۆنەكە بەسەركەوتووی كۆتا دێت.
گوتیشی: ئۆپەراسیۆنەكە ١٠٠% سەركەوتوو بووە،  ئۆپەراسیۆنێكی گرینگ بوو و لەژێر سەرپەرشتی ( سەرۆك بارزانی) پلانەكە داڕێژرابوو، دوای ئازادكردنی ئەو گوندانە و كۆتای هاتنی ئۆپەراسیۆنەكە خەڵكی گوێر و ناوچەكانی دیكە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، هەروەها خەڵكی ئەو بەری رووبار دەتوانن خۆیان بگەینە هێزەكانی پێشمەرگە و بەئارامی بژین و تەواوی خاكی كوردستان لەو ناوچانە لەژێر دەستی تیرۆریستان ڕزگار دەبێت.
ئەوەشی گوت: لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆدا زیانێكی زۆر بەر تیرۆیستان كەوتووە و کەلەخی چەندین تیرۆریست ئێستا لە دەستی هێزی پێشمەرگەدایە، بەڵام تا ئێوارە ناتوانین ژماری كۆتای كوژرا و بریندارانی داعش رابگەینین".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار