پێشمەرگە ٢٨ کیلۆمەتر پێشڕەوی کردووە..دەیان لاشەی داعش کەوتوون

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی گورزێکی گورچکبڕیان لە داعش وەشاند و، دەیان تەرمی داعش کەوتوونەتە دەستی پێشمەرگە و 9 گوندیش ئازاد کران.
ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لەهەردوو میحوەری گوێڕ و خازردا بەرپا کرد و، توانیان ٢٨ کیلۆمەتر پێشڕەوی بکەن و 9 گوندیش ئازاد بکەن.
لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا داعش ورەی رووخاو و پێشمەرگە گورزی گورچکبڕی لێ وەشاندن و لەژێر خانووە رووخاوەکانیشدا چەندان تەرمی دیکەی داعش هەن.
هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بەسەر چەندان چەکی قورسی داعش گرت و، ١٠ ئۆتۆمبێلی داعش تەقێندرایەوە؛ بەگوێرەی لێدوانی ئەفسەرەکانی پێشمەرگە ئەو ئۆپەراسیۆنە لەڕووی ستراتیژی سەربازییەوە بە تەواوی ئامانجی خۆی پێکاوە و هێندەی دیکە ورەی داعشی رووخاند.




