٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

‎فراكسیۆنی پارتی لەسەر کوژرانی رۆژنامەڤانەکەی دهۆک هاتەدەنگ.. ڕای گشتی ئاگادار دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان ڕایگەیاند: "كوشتنی گەنجەكەی دهۆك، بە حاڵەتێكی ناتەندروست و مەترسیدار دەزانین و پاڵپشتیی تەواوی ڕێككارە یاساییەكان دەبین، بۆ دۆزینەوەی بكوژانی و بەسزاگەیاندنیان".

(د. محەممەد عەلی یاسین)، لە ڕاگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، ڕایگەیاندووە: "لە بارەی كوشتنی (ویدات حوسێن) كە هاونیشتیمانییەكی گەنجی شاری دهۆكە، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ خانەوادە و هاوڕێكانی، ڕایدەگەیەنین كە، ئەو حاڵەتە بە حاڵەتێكی ناتەندروست و مەترسیدار دەزانین و پاڵپشتیی تەواوی ڕێككارە یاساییەكان دەبین، بۆ دۆزینەوەی بكوژانی و بەسزاگەیاندنیان".

‎(یاسین) ڕوونیشی كردووەتەوە: "لە ماوەی ڕابردوودا، لەگەڵ دەستگە پەیوەندارەكان لە پەیوەندیی بەردەوامدا بووین و تا ئێستایش لێكۆڵینەوە لەو كەیسە بەردەوامە، دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكانیش ڕای گشتی لە تەواوی كەیسەكە ئاگادار دەكرێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار