٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نۆ گوند لە میحوەری خازر ئازاد كراون.. شەڕ بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگەدا بۆ سەر داعش لە خازر، نۆ گوند تا ئێستا ئازاد كراون و ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانیش كوژراون.

(سەید هەژار)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پێشڕەویكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ئازادكردنی گوندەكان بەردەوامە و، تاوەكو ئێستایش نۆ گوند ئازاد كراون و پێشڕەویكردنیش بەردەوامە بۆ ئازادكردنی گوندەكانی دیكە".

(هەژار) گوتیشی، لەو هێرشەدا ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانی داعش كوژراون و زیانی زۆریشیان پێ گەییشتووە.

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە باسی لەوەیش كرد، داعش زۆر ناتوانێ بەرگری بكات و ورەیان ڕووخاوە، هێزی پێشمەرگەیش لە پێشڕەویدایە و تەنیا هەندێك گوند ماون كە لە پلانی ئەمڕۆدایە ڕزگار بكرێن.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار