سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا ئازاد كرا

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- (ئیبراهیم برۆ) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا، پاش ئازادكردنی له لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری په‌یه‌ده‌وه رایگه‌یاند، پێیانگوتووه جارێكی دی پێ نه‌نێته‌وه به خاكی ڕۆژئاوای كوردستاندا.
(ئیبراهیم برۆ) كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له ڕه‌بیعه‌وه رایگه‌یاند، كه هێشتا نازانێ بۆچی ده‌ستگیر كراوه و، ده‌ڵێ، پاش ئه‌وه‌ی له قامیشلۆ له لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری په‌یه‌ده‌وه ده‌ستگیر كراین، بۆ عامودایان بردین، هه‌ڵبه‌ته شه‌ش سه‌عات له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر بووین، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكمان نه‌بینی و نه‌مانزانی بۆچی ئێمه‌یان هێناوه‌ته ئه‌م شوێنه‌وه، دواتر بردیانین بۆ سنووری ره‌بیعه و تا بگه‌ڕێینه‌وه باشووری كوردستان، له‌وێ یه‌كێك قسه‌ی كرد و گوتی، نابێ جارێكی دی پێ بنێنه‌وه خاكی ڕۆژئاوای كوردستان. به‌ڵام پێمگوت كه، وه‌ك چۆن پێشتر به‌لێنمان دابوو كه ناتوانن ڕێگه‌ی خاكی وڵاتی خۆمانمان لێ بگرن، ئێستایش به‌ڵێن بێ كه هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه و له خه‌باتی سیاسیی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا كه له‌سه‌ر سنووری خاكی هه‌رێمی كاردستانه‌وه قسه‌ی بۆ كوردستان 24 ده‌كرد، باوه‌ڕی وابوو كه په‌یه‌ده به‌م كرده‌وانه‌ی ده‌یه‌وێ شه‌ڕ له نێوانیاندا به‌رپا بكا. ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌وان سووكایه‌تیی به ئاڵای كوردستان و هێماكانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد ده‌كه‌ن، سڵ له هیچ ناكه‌نه‌وه.
ئێوارەی 13-8-2016 ھێزەکانی ئاسایش لە شاری قامشلۆ، (ئیبراھیم برۆ) سەرۆكی ئەنەكەسە و سەرکردەیەکی دیکەی پارتی یەكێتیی كوردیان بە ناوی (سلێمان ئاوسۆ) دەستیگر کرد.




