باشیك.. بههۆی تۆپبارانی پێشمهرگهوه داعش زیانی زۆریان بەركەوتووە

باشیك-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد رایگەیاند: "لەگەڵ هێرشەكەی ئەمڕۆدا لە میحوەری باشیك، تیرۆریستانی داعشمان دانە بەر تۆپ و، بەو هۆیەوە زیانێكی زۆریان بەركەوتووە، بۆ هەر رووبەرووبوونەوەیەكیش لەوپەڕی ئامادەباشیداین".
(مووسا گەردی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە میحوەری باشیك هیچ شەڕ و پێكدادانێك نییە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەباشیدانە، لەگەڵ ئەوەی ترس و دڵەڕاوكێ كەوتووەتە ناو تیرۆریستانی داعش، چونكە نەیاندەزانی هێرشی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر ئەوان لە چ میحوەرێكەوە دەست پێ دەكات".
(گەردی) گوتیشی: "ئەمڕۆ بەیانی لە میحوەری باشیك بۆ ماوەیەكی زۆر هێزەكانی پێشمەرگە تیرۆریستانی داعشیان دایە بەر تۆپ و بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بەر تیرۆریستان كەوتووە.
ئەوەیشی خستە ڕوو: "پێش ماوەیەك لەو میحوەرانە چەندین كۆبوونەوە بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) بەڕێوە چوون، هێزی پێشمەرگەیش بۆ هەر رووبەرووبوونەوەیەك لەوپەڕی ئامادەباشیدان و هەر كاتێك سەرۆكی هەرێم فەرمان بە ئێمە بكات، دەچینە پێشەوە و ناوچەكە لە تیرۆریستان پاك دەكەینەوە".
رابین شێروانی




