٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆك بارزانی، پێشمه‌رگه‌ گونده‌كانى قه‌رقه‌شه‌، ئه‌بزه‌خ و تاخی له‌ داعش پاك کرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- بەرپرسی میحوەری خازر دەڵێت، تاوەكو ئێستا لە میحوەری خازر سێ گوند ئازاد كراون، پێشڕەویكردنیش بەردەوامە و داعش كوژراوێكی زۆریان هەیە.

(عارف تەیفوور)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێكی فراوان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە میحوەری خازر دەستی پێ كرد و تاوەكو ئێستایش سێ گوند ئازاد كراون و پێشڕەویكردنیش بەردەوامە بۆ ئازادكردنی گوندەكانی دیكە.

(تەیفوور) گوتیشی، داعش تاوەكو ئێستا سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی ناردووە بۆ تەقاندنەوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە رێگری لێ كردوون و زیانیان نەبووە و تەقێندراونەتەوە.

بەرپرسی میحوەری خازر دەشڵێ، داعش ژمارەیەكی زۆری لێ كوژراون، بەڵام بە هۆی بەردەوامیی شەڕەوە ژمارەكەیان نەزانراوە.

لە لایەكی دیكەوە، موقەدەم (جەعفەر كەریم) فەرماندەی بەتالیۆنی دووی هێزی یەك لە سوپای 4ـی زێرەڤانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "‌بەرە‌بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی ڕاستوخۆی (سەرۆك بارزانی) دەستمان بە هێرشێكی بەرفراوان كرد لە میحوەری خازر و، تا ئێستا گوندەكانی قەرقەشە و ئەبزەخ و تاخ ڕزگار كراون و پێشڕەوییش بەردەوامە".

(كەریم) دەشڵێت، تیرۆریستانی داعش ناتوانن بەرگری بكەن و كوژراوی زۆریان جێ ماون.

بڵند ئیبراهیم - نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار