پەیەدە سکرتێری ئەنەکەسەی دەستگیر کرد

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەمڕۆ ئاسایشی پەیەدە لە قامشلۆدا سکرتێری ئەنەکەسەی دەستگیر کرد.
ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ لە قامشلۆدا ئاساییشی پەیەدە چوونەتە سەر رێگای ئۆتۆمبێلی سکرتێری ئەنەکەسە (ئیبراھیم بڕۆ) کە دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە دەستگیریان کردووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە و ئێستا لەزیندان دایە.
(کاوە ئازیزی) گوتیشی، تا ئێستا ھۆکاری دەستگیرکردنی ئەو لەلایەن ئاساییشی پەیەدە دیار نییە.
بڵند ئیبراھیم




