لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەمەریکادا دۆخی ئابووری هەرێم خرایە بەرباسەوە

ئەمەریکا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەمەریکا دەڵێ، لە سمیناری ژوورى بارزرگانى و پیشەسازى ئەمەریكادا دۆخی هەرێمی کوردستانمان خستەڕوو بۆ ئەوەی پشتیوانی خەڵک و ئەمەریکا بۆ هەرێم زیاتر بکەین.
دوای بەشداریان لە سمینارێکی ژووری پیشەسازی و بازرگانی ئەمەریکادا نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستانیان خستەبەرباسەوە بۆ ئەوەی پشتیوانی خەڵک و دەسەڵاتی ئەمەریکا بۆ کۆمەک و هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان زیاتربکرێ.
بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى حكوومەتى هەرێمى كوردستان لە واشنتن، رایگەیاند، دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستانمان خستەڕوو؛ خەڵک و پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕێکی قورسدان لەدژی داعشدا، ئەو دیدارانە پێویستن و ئامانج لێی تێگەیشتنی زیاتری خەڵک و دەسەڵاتی ئەمەریکایە لە دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان، تا زیاتر پشتیوانیمان لێ بکەن.
كارزان حەیدەر




