"هه‌رێم و كه‌ركووك ده‌توانن هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بكه‌ن"

كه‌ركووك-KDP.info- پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك پێی وایه، بێبه‌شكردنی كه‌ركووك له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان زیانی گه‌وره‌ی بۆ كه‌ركووك هه‌بووه ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا رێككه‌وتن بكه‌ن ده‌توانن له‌گه‌لأ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش بكرێت.
(عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: "زه‌رووره هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بكرێت و ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك زیانی گه‌وره‌ی به كه‌ركووكیه‌كان گه‌یاندووه، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له یاسای ژماره 21ی ساڵی 2008 هاتووه، كه‌ركووكى لێی به‌ده‌ر كراوه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كیش نه‌یتوانی وه‌ك خۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كاربێنی و كاره‌كانی ئه‌نجامبدات، كۆمسیۆنا باڵاش به‌پێی یاسا كه‌ركووكی لابردووه بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌ربۆیه پێویسته یاساكه لابدرێت و له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه یاساكه هه‌مواربكرێته‌وه.
(مسته‌فا) گوتیشى: "تا ئه‌مرۆ مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێنه‌كراوه و كه‌ركووك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێبه‌شكراوه له و هه‌ڵبژاردنانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌ڕووی ئیداریه‌وه پارێزگای كه‌ركووك سه‌ربه حكوومه‌تی فیدڕاڵه، هه‌رێمیش ناتوانێ له‌گه‌لأ پارێزگاكانی خۆی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بكات، ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێكه‌وه بڕیاربده‌ن، ئه‌وكات ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له كه‌ركووكیش هه‌ڵبژاردن بكرێت.
پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك ده‌شڵێت، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، پێویسته كورد له به‌غدا یه‌ك ده‌نگبێت و فشار بخاته سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌ك ده‌ربكات و رێگه‌بدرێت هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت، چونكه تا په‌رله‌مان یاساكه نه‌گۆڕێت كۆمسیۆن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ببات.
قائید میرۆ




