٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێران ناوچەی سیدەکانی دایەوە بەر تۆپ

سەرچاوە: KDP.info

سیدەکان-KDP.info-   بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان دەڵێت، ئێران ئەوەندە ناوچەی سیدەکانی تۆپباران کردووە، خەڵک نەک هەر ئاژەڵدارییان پێ ناکرێ، ڕەزوباخ و هەنگەوانییەکەیشیان لێ تێک چووە.

(کاروان کەریمخان) بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران ماوەی دوو سەعات و نیو سنووری ناحیەی سیدەکانیان تۆپباران کرد؛ خۆشبەختانە کەس نەکوژراوە، بەڵام خەڵک ترس و دڵەراوکێیان لێ نیشتووە."

(کاروان کەریمخان) گوتیشی، ئاژەڵدار ئاوارە بوونە و، خەڵک ڕەزوباخ و،  کۆڵێ کەندوو و پوورەی هەنگیشیان لێ کاول بووە.  

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ڕوونیشی کردەوە، دەڤەرەکە خۆ ھیچ بنکە و بارەگایەکیشی لێ نییە، ئێران هەر بە خۆی لێمان بەهەنجەتە!

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار