دژه تیرۆر و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مەریكا، گەورە تیرۆریستێکی داعشیان کوشت

هەولێر-KDP.info- هێزێكی هاوبه‌شی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا، گه‌وره تیرۆریست (سامی جاسم محه‌مه‌د جبوری) ناسراو به حاجی حامد به‌رپرسی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی داعش و، یاریده‌ده‌رێكیان كوشت.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی (٢٠١٦/٨/١١) هیزێکی تایبه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مەریکا له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شدا له قوڵایی خاکی دوژمن و له ناوچه‌یه‌کی نزیک شارۆچکه‌ی (قائم) له سه‌ر سنووری نێوان (عێراق) و (سووریا) توانیان گه‌وره تیرۆریست (سامی جاسم محمد الجبوری) ناسراو به (حاجی حامد) و یاریده‌ده‌رێکی بکوژن.
تیرۆریست (حاجی حامد) به‌رپرسی گشتی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی گروپی تیرۆریستی (داعش)بووه و یه‌کێک بووه له سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌م گروپه.
دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که هێزه هاوبه‌شه‌که به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه بنکه‌کانی خۆیان.




