بڕیارە زیانلێکەوتووانی خورماتوو قەرەبوو بکرێنەوە
__2016_08_11_h14m55s51__HK.jpg)
بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ پەرلەمانتاران له دانیشتنەکەى ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریان دا زیانلێكه‌وتووانى خورماتوو قەرەبوو بکرێنەوە.
(د. ئه‌شواق جاف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ زبڕیاریان دا یانلێکەوتووانی ڕووداوەکانی ئەم دواییه‌ى شارۆچكه‌ى خورماتووی قەرەبوو بکرێنەوە؛بڕیاریشیان دا کوژراوانی ڕووداوەکانی خوورماتوو، بە شەهید هەژمار بکرێن و گشت مافێکى شه‌هیدانە وه‌ربگرن."
(د. ئه‌شواق) گوتیشی: "جگه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى دارایى و مه‌عنه‌وى دوامان كردووه بارو‌دۆخى سیاسییش جێگیر بكرێت؛ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كراوه زۆر لاوازه و پێویسته تۆكمه‌تر بكرێ، با خەڵک کەم لە دڵەڕاوکێدا بژین؛ هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ستى هه‌بووه له‌م ڕووداوانه‌دا دەبێ سزا بدرێت با ئیتر بەزمی وا نەقەومێت."
نەشوان بەرزنجی




