٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تۆپخانەكانی ئێران ناوچەی سیدەكان بۆردوومان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەرێ شارەدێی سیدەكان ڕایدەگەیێنێت، كەمێك پێش ئێستا جارێكی تر تۆپخانەكانی ئێران دەستیان كردەوە بە تۆپبارانكردنی ژمارەیەك گوندی سەر بە ناحیەی سیدەكان.

(كاروان كەریمخان)، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: "ماوەی 10 خولەكە تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان كردووە بە تۆپبارانكردنی گوندەكانی بەربزین و بێركمە و بەراویان‌ لە سنووری شارۆچكەی سیدەكان و، ئێستایش تۆپبارانكردن بەردەوامە".

(كەریمخان) گوتیشی: "ئاماری تەواومان لە بەردەستدا نییە و ئێستا سەرقاڵین سەردانی ناوچەكە بكەین بۆ ئەوەی لە نزیكەوە بزانین بابەتەكە چییە".

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار