كەركووكییەكان داوای هەڵبژاردن دەكەن.. بڕیارهكانی بەغدا لە دژی شارهكه سیاسین

كەركووك-KDP.info- بە بڕیاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، بۆ سێیەم جار كەركووك بێبەش دەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێ، خەڵكی كەركووك دژی ئەو بڕیارەی كۆمسیۆنن لە بەغدا و هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی بڕیارەكە جێبەجێ نەكرێت.
(ئەمیرە زەنگەنە)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "لەگەڵ ئەو بڕیارەی بەغدا نین كە هەڵبژاردن لە شاری كەركووك ئەنجام نەدرێت، چونكە لە دوای ساڵی 2003 و پرۆسەی ئازادییەوە، تەنیا یەك هەڵبژاردن لە شاری كەركووك ئەنجام دراوە، بۆیە كەركووكییەكان لەگەڵ ئەوەن گۆڕانكاری هەبێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت."
( زەنگەنە) گوتیشی: "دەبینین هەموو ئەو كارانەی سوودی بۆ شاری كەركووك و دانیشتووانەكەی هەبێت، بەغدا لەگەڵی نەبووە، بۆیە ئێمەیش وەڵاممان دەبێت و لەگەڵ ئەو بڕیارە نابین و هەوڵ دەدەین و كار لەسەر ئەوە دەكەین بڕیارەكە هەڵبوەشێتەوە و جێبەجێ نەكرێت، كەركووكیش وەكو پارێزگاكانی تر هەروەكچۆن گۆڕانكارییان تێدا ڕوو دەدات، ئەوا لە رێگای هەڵبژاردنەوە شاری كەركووكیش بگرێتەوە كە مافی خۆیەتی تا لە مافەكانی بێبەش نەكرێت كە بەغدا بە بیانووی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن نایكات."
ئهو ئهندامهی ئەنجوومەنی نوێنەران دهشڵێت، بەغدا هەمیشە ئەو بڕیارانەی دەیاندات، سیاسین لە دژی كەركووك و بەو هۆیەیشەوە كەركووك كێشەیەكی زۆری هەیە و بەغدایش بە هیچ شێوەیەك هاوكار نییە، بە تایبەت بەم دواییانە خۆمان دەچین بۆ لای وەزیرەكان تا كاروباری كەركووك بەڕێ بكەن، لە كاتێكدا دەبێت خۆیان هاوكار بن".
نەشوان بەرزنجی




