٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگ بۆ پڕۆژەی قەرزی ژاپۆنی درا.. 17%ـى پشكی هەرێمی كوردستانه

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ‌ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر پڕۆژەی قەرزی ژاپۆنی درا و، لەگەڵ دەرچوونی و پەسەندكردنی لە پەرلەمان دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.

(سەرحان ئەحمەد سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "لە كۆتاكۆبوونەوەی لیژنەی دارایی كە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ئەنجاممان دا، بە كۆی دەنگی ئەندامان دەنگمان بە پڕۆژەی قەرزی ژاپۆنی دا تا ڕەوانە بكرێت بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كە بڕەكەی دوو ملیار دۆلارە لە نێوان عێراق و وڵاتی ژاپۆن لەرێگای وەزیری داراییەوە ئیمزا كراوە."

(سلێڤانەیی) گوتیشی: "ئەو قەرزە دابەش كراوە بەسەر پارێزگاكانی عێراقدا و تێیدا 17لەسەدی بەشی هەرێمی كوردستانی لێ دەدرێت كە چوار پڕۆژەی تێدایە."

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق‌ ده‌شڵێت، لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەكە و دەنگدان لەسەری لە پەرلەمانی عێراق، پرۆژەكە دەكەوێتە واری جێبەجێكردن بە سەرپەرشتیی كۆمپانیایەكی ژاپۆنی، بۆیە پێدەچێت لە ماوەی دوو  بۆ سێ حەفتەی تر بكەوێتە دەنگدان و پەسەند بكرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار