٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خوێندنى باڵا، مەرج و رێنمایەکانى وەرگرتنی بۆ زانکۆ و پەیمانگه‌ تایبەتەکان دەرکرد

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info-   بۆ چاکسازی و بەسیستمکردنى ڕەوتى خوێندن لە زانکۆ و ئامۆژگا (پەیمانگە)‌ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان و، بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێنمایى ژمارە (١١)ى ساڵى )٢٠١٦) ى زانکۆ و ئامۆژگا (پەیمانگە)‌ تایبەتەکانى لە هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) دەرکرد. لە گرنگترین بڕگەکانى ناو رێنمیاییەکەدا کۆنمرەى چوونە پێشبڕکێ و كورسى خوێندن لەبەشەکان گۆڕانکارى بەسەردا هاتوە.

  لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان کارى جدى دەکات بۆ چاودێریکردن و بەرزکردنەوەى کواڵیتى خوێندن و فێرکردن لە زانکۆ و ئامۆژگا تایبەتیەکان، لەو چوارچێوەیەشدا دواى ئەوەى لەلایەن لێژنەیەکى باڵا لەسەر ئاستى وەزارەت و، بەلەبەر چاوگرتنى کوالێتى خوێندن و فێرکردن ڕێنماییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) ئامادەکرا و، لەلایەن (د. یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێسا (ڕێنمایی)ـی ژمارە (١١)ى ساڵى (٢٠١٦)ى زانکۆ و ئامۆژگا‌ تایبەتەکانى لە هەرێمى کوردستان ئیمزا کرا.

  وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى لە گرنگترین خاڵەکانى رێساکەدا هاتووە، بۆ ساڵى نوێى خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکان، خوێندکاران بە نمرەى (٥٥%) بە سەرەوە دەتوانن بچنە پێشبڕکێى وەرگرتن، لەهەمان کاتیشدا بۆ پەیمانگە تایبەتەکان نمرەى (٥٠%) دیاری کراوە بۆ چونە پێشبڕکێى وەرگرتن. جیا لەوەش  ڕێژەی کورسی خوێندن له‌ به‌شه‌كانی زانكۆ و پەیمانگە تایبه‌ته‌كان گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە."

عەباس ئەکرەم گوتیشى ئامانجى وەزارەت لە دەستنیشانکردنى کۆنمرەى وەرگرتن و دیاریکردنى ژماره‌ی کورسییەکانی خوێندن له‌ به‌شه‌كانی زانكۆ و پەیمانگە تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاکسازی و بەسیستمکردنى ڕەوتی خوێندنە لە زانکۆ و ئامۆژگا (پەیمانگە)‌ تایبەتەکاندا و بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن و فێربوون.

بۆ کرێى خوێندن لە زانکۆ و ئامۆژگا (پەیمانگە)‌ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وای ڕوون کردەوە: "پاڵپشت بە یاسا لێژنەیەکى تایبەت لەسەر ئاستى وەزارەت بە مەبەستى تاوتوێکردن و دیراسەکردنى نرخى کرێى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) پێک هێنراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار