٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

800 كەسی دیكە خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کرد

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-  ڕاكردنی هاووڵاتیان لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و، ئەم بەیانییەش، نزیكەی 800 كەسی دیكە توانییان خۆیان بگەیێننە ناوچەكانی ژێر دەستی هێزەكانی پێشمەرگە.

نەقیب (ئیبراهیم عەلی محەممەد) لە فەرماندەیی هەولێر، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، خەڵكە ئاوارەیێکی زۆر لە ناوچەكانی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش توانییان خۆیان بگەیێننە سنووری هێزەكانی پێشمەرگە، كە نزیكەی 800 كەس دەبن و گەنج و ژن و منداڵ و پیاو و پیر و پەككەوتەیشیان تێدان كە خەڵكی حەویجە و دەوروبەرین."

ئەو گوتیشی: "وەكو هەموو جارێك بە باشترین شێواز خزمەت و پێشوازیمان لەو ئاوارانە كردووە و خواردن و پێداویستیمان پێان داوە، تەنانەت خواردنی خۆیشمان بە ئاوارەكان داوە وەكو كارێكی مرۆڤانە."

راشیگەیاند كە، هەموو ئەو ئامارانە دەبرێنە كەمپی دیبەگە و لەوێ نیشتەجێ دەكرێن.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار