ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك له‌باره‌ى سێ پرس كۆ ده‌بێته‌وه

دهۆك-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك ده‌ڵێت، دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى خراپیى رێگاوبان و فرۆشتنى زه‌وى و به‌دواداچوون بۆ كارى رێكخراوێك ده‌بێت.
(جەمیله محه‌ممه‌د ئیسماعیل) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـى ڕایگەیاند: "سەعات 10ـى ئەم به‌یانییە چوارشه‌ممه، دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به‌رێوه ده‌چێت و تێیدا كێشه‌ى فرۆشتنى زه‌ویى یانه‌ى دهۆك باس دەكرێ و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانى رێكخراوى NGO ده‌كرێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك راشیگه‌یاند:" ڕاپۆرتێك كه ماوه‌ى مانگێكه خه‌ریكى ئاماده‌كردنین له‌باره‌ى رێگاوبانه‌كانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، تێیدا گشت ئامارى قوربانیان و بریندارانمان خستووەته روو كه رۆژانه روو ده‌دات، ئه‌مرۆ ده‌خرێته ڕوو پاشانیش داوا ده‌كه‌ین به‌رێوبه‌رى گشتیى رێگاوبانى دهۆك ئاماده‌ى ئه‌نجوومه‌ن بێت تا چاره‌یه‌ك له‌و رێگایانه بكات."
نه‌شوان به‌رزنجى




