بە بۆمبی چێندراو، بیره‌نه‌وتى ژماره 34 ـی هاڤانا ته‌قێنرایه‌وه

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك رایده‌گه‌یێنێت، له رێگاى بۆمبى چێنراوەوە بیره‌نه‌وتى ژماره 34 ـى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هاڤانا ته‌قێندرایه‌وه و تا ئێستا ئاگره‌كه‌ى به‌رده‌وامه.
عه‌مید(سه‌رحه‌د قادر)، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "سەعات 6ـى ئەم به‌یانییە، له كێڵگه نه‌وتى هاڤانا بیرى ژماره 34 كه ده‌كه‌وێته نزیك گوندى سلێمان باشقانى سه‌ر به ناحییه‌ى سه‌ركران، له رێگاى بۆمبى چێنراوەوە ته‌قێنراوه‌ته‌وه و تا ئێستا ئاگره‌كه‌ى به‌رده‌وامه."
عه‌مید(سه‌رحه‌د) گوتیشی: "دوو بۆمبى تریش له‌ژێر بۆرییه نه‌وتییه‌كان دانرابوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ئەندازەی مینى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پووچه‌ڵ كرانه‌وه و یه‌كێكیش ته‌قییه‌وه، به‌ڵام زیانى نه‌بوو."
ده‌شڵێت: "بیرەنەوتی ژمارە 34 لە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری فەوجی 5ـی لیوای یەكی هێزەكانی پاراستنى هه‌رێمه."
نەشوان بەرزنجی




