٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم پینج مانگەدا ٤٠ کەس لە خورماتوو تیرۆر کراون

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- بەپێی ئامارێکی قایمقامیەتی دوزخورماتوو  تیرۆر و ڕفاندن لەو شارە بووەتە دیاردە و، هەر  لەو پێنج مانگە سەرەتای ئەمساڵدا ٤٠ کەس تیرۆر کراون و ٢١ کەسی دیکەش ڕفێندراون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی دوزخورماتوو (محەمەد فایق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ھێرشەکەی ئەم دوایەی داعش بۆ سەر دوزخورماتوو دۆخی شارەکە ئارامە و ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لە نێوان پێشمەرگە و حەشدی‌شەعبی ڕووی نەداوە، بەڵام تیرۆر و ڕفاندن بەردەوامە؛ چەکدارانی حەشدی‌شەعبی ھاووڵاتی سوننی دەرفێنن و، بە پارە نەبێ، ئازادیان ناکەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار