٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەنگەر کانەبی: ھیچ بەرپرس و ھەڤاڵێکی ئێمە دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   بەرپرسی ناوچەی برایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو دەنگۆیەی بەدرۆ خستەوە کە لەسنووری ناوچەکەیان کۆمەڵێک هەڤاڵی پارتی دەستیان لەکارکێشابێتەوە و، دەڵێ "هیچ بەرپرس و کادیرێکمان دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە و، ئەو ھەواڵە هەر دەنگۆیە."

لیژنەی ناوچەی برایەتی سەر بە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دووتوێی ڕوونکردنەوەیەکدا کە ڕوونووسێکیشی گەیشتووەتە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، دەڵێ: "ھەڤاڵان و دڵسۆزان و لایەنگرانی پارتیمان دڵنیا دەکەینەوە کە سەرجەم (کارگێڕناوچە و بەرپرسی ڕێکخراوەکانمان) بەردەوامن لە خزمەتکردن بە ڕێبازە پیرۆزەکەی پارتی و بارزانی."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، با ئەو سایت و پەیجانەش بە سەرچاوەی ھەواڵەکانیاندا بچنەوە، با متمانەی خەڵکیان لەکیس نەچێت کە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.

 سەنگەر کانەبی گەورە کە بەرپرسی ناوچەکەیە رایگەیاند کە، ھەموو بەرپرس ڕێکخراوەکان و ھەڤاڵانی ئێمە لە ناوچە، وەک جاران دەچنە سەر کارەکەی خۆیان و،  جوان‌جوان کاری خۆیشیان دەکەن و، ھیچ کێشەیەکیشمان نییە."

هەواڵی پەیوەندیدار