خشتەی نوێی مووچە ڕاگەیەندرا

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، مووچەی خانەنشینان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە كە، ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە 16-17-18/8/2016، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، ڕۆژی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممەکە دەکاتە 21-22-23/8/2016، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەكرێت.
بە گوێرەی رٍاگەیەندراوەكە، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە 24-25/8/2016، مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
ئومێد بابان




