٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"خەڵك ڕووی راستەقینەی پەكەكەی بۆ دەركەوتووە.. چیتر بڕوایان پێ ناكەن"

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە دەڵێت، پێشتر پەكەكە بە درۆ گەنجانیان هەڵدەخەڵەتاندن و دەیانبردن بۆ قەندیل بۆ ناو ریزەكانیان، ئێستایش ناوەناوە منداڵ لە خشتە دەبەن ،بەڵام لە ئێستادا ڕووی راستەقینەی پەكەكە دەركەوتووە، بۆیە كەمتر خەڵك بڕوایان پێ دەكات و پەیوەندییان پێوە دەكات.

كارگێڕی لقی١٢ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە (بەختیار سدیق)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ماوەیەك پێش ئێستا پەكەكە لە قەندیلەوە هاتنە سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ و بارەگایان دانا لە سنووری هاوار و شێخان، بەڵام دواتر دەزگا ئەمنییەكانیان لێ ئاگادار كرانەوە، لەبەر ئەوەی رەفتاری زۆر ناشرینیان دەكرد بەرانبەر بە كۆڵبەرە كوردەكان و سەرانەیان لێ وەردەگرتن، بەو هۆیەوە خەڵكێكی زۆر وازی لەو كارە هێنا تا ئەو كاتەی دەركران".

(سدیق) گوتیشی: "لە ئێستادا رێكخستنێكی وایان نییە و تەنیا بارەگایان بۆ كراوەتەوە و جارجار منداڵی خەڵك دەڕفێنن و دەیانبەن بۆ قەندیل و لەوێیش بە پارە رەوانەی شوێنی دیكەیان دەكەن.

دەشڵێت، لە ئێستادا خەڵك بڕوای بە پەكەكە نەماوە لەبەر ئەوەی تا دوێنێ باسیان لەوە دەكرد هەرچوار پارچەی كوردستان دەپارێزن و دەوڵەتی كوردی دادەمەزرێنن، بەڵام كە بینییان رێگری لە دیموكراتەكان دەكەن بچنە ئێران و لە سووریا بێهەڵوستن، خەڵك لێیان تێگەییشتووە و ڕووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەركەوتووە، بۆیە بڕوایان پێ ناكەن.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار