٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جوان حەسەن: كۆمەڵكوژیی حەویجە راستە و شایەتحاڵمان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕایگەیاند، لە قەزای حەویجە كۆمەڵكوژی كراوە و، بەپێی زانیاریی شایەتحاڵەكان زیاتر لە هەزار كەس تا ئێستا كوژراون.

(جوان حەسەن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كۆمەڵكوژیی قەزای حەویجە راستە و چەكدارانی داعش لەو شارە كەوتوونەتە سەركوتكردنی هاووڵاتیان، چونكە لە قەزای حەویجە گرووپی تیرۆریستیی داعش چەكداری بیانی لەگەڵ نەماوە و هەر چەكدارە عێراقییەكانن، لەبەر ئەوەیش ترسیان هەیە لەگەڵ نزیكبوونەوەی هێرشی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجەدا كودەتا بەسەر داعشدا بكرێت لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە، بۆیە ئەوانیش كەوتوونەتە كوشتنی خەڵكی سڤیل".

(حەسەن) گوتیشی: "لە قەزای حەویجە داعش لە كۆتایی نزیك بووەتەوە و كەوتووەتە پەلەقاژەوە، بۆیە رێوشوێنی توندی گرتووەتە بەر و هاووڵاتیانی سڤیل دەستگیر دەكات، تا وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان بێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆكاری ئەوەی زۆرترین خەڵك لەو شارە ببێتە قوربانی".

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ ده‌شڵێت، زانیاریی جۆراوجۆر لەبارەی كۆمەڵكوژیی شارۆچكەی حەویجەوە بڵاو دەكرێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێمە بە دەستمان گەییشتووە لە رێگەی ئەو خەڵكەی لە شارەكە رادەكات و دەگاتە شاری كەركووك ئەوەیە، بەڵێ كۆمەڵكوژی كراوە و ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتی بەدەستی داعش كوژراون، بەڵام ئەوەی ئێمە بەدەستمان گەییشتووە زیاتر لە هەزار كەس كوژراون و ئامارەكانی دیكە فەرمی نین".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار