٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فوئاد حوسێن: "تاکە پارێزەری کەرکووک، ھەرێمی کوردستانە"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info-   ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، ئێستا خەڵکی کەرکووک متمانەیان بە عێراق نەماوە و، زیاتر متمانەیان بە ھەرێمی کوردستان ھەیە؛ لەبەر ئەوەی هەرێم تاکە سەرچاوەی داراییەتی و، ھێزی پێشمەرگەیش دەیپارێزێت؛ جا وەختیەتی بە ڕیفراندۆمێک کەرکووک بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان."

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (فوئاد حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "حکوومەتی عێراق، متمانەی خەڵکی کەرکووکی دۆڕاندووە، لەبەر ئەوەی ماوەی سێ ساڵە ھیچ بڕرە پارەیەکی بۆ کەرکووک نەناردووە و، ملیارێک‌و٣٠٠ملیۆن دۆلار زیاتریش قەرزاری ئەو شارەیە و، نایداتەوە؛ سەرەڕای ئەوە بڕیاریش بووە چەندین پڕۆژە بکرێت نەکراوە و، دابەزاندنی دەستەڵاتی ھەشت وەزارەت بۆ کەرکووک ئەوەش نەکراوە."

گوتیشی، ئێستا تاکە سەرچاوە و تاکە ئومێدی خەڵکی کەرکوک ھەرێمی کوردستان بێت، چونکە تەنها لە پارەی پترۆدۆلار لە مانگی دوو تاوەکو ئێستا پێنج وەجبە پارەی بۆ کەرکووک ناردووە کە ھەر جارە و ١٠ملیۆن دۆلار بووە کە دەکاتە ٥٠ملیۆن دۆلار تاوەکو ئێستا نێردراوە."

(فوئاد حوسێن) ڕوونیشی کردەوە، بۆیە کاتی ئەوە ھاتوو لەچوار چێوەی ئەو ڕیفراندۆمەی بڕیارە لە ھەرێم بکرێت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمیش بگرێتەوە و کەرکووک بگەرێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان.

باسی لەوەش کرد، ئێستا کەرکووک بووەتە بەشێک لە ھەرێم و، ئەمەش بووەتە واقعێک؛ چونکە تەنانەت پاراستنی کەرکووکیش لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوەیە، گەرنا وەکو مووسڵ و تکریت و شوێنەکانی دیکە دەبوو، بۆیە ئەمە بووەتە ھۆی ئەوەی خەڵکەکە بە ھەموو نەتەوەکانەوە زیاتر متمانەی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەبێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار