لە باشیکدا ٤٠٠ کەس خۆیان گەیاندە سنووری پێشمەرگە

باشیك -KDP.info- فەرماندە پێشمەرگەیەکی میحوەری باشیك دەڵێت داعش ده‌شتى نه‌ینه‌وایان پێ بەرزەفت ناکرێ و به‌ره‌و ناومووسڵ هه‌ڵدێن؛ لەو پازده ڕۆژەدا زیاتر له 400 كه‌س خۆیان گه‌یاندووەته لاى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
لیوا (بەهرام عەریف یاسین) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له‌و پازده ڕۆژەدا 400 كه‌س زیاتریش له ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش ڕایانکردووە و خۆیان گه‌یاندووەته سنوورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیك كه ئافره‌ت و منداڵ و پیر و گه‌نج و په‌ككه‌وته‌ن زۆربه‌یان كوردى شه‌به‌كن ڕێگاى دوورودرێژیان گرتووەته به‌ر و، ژیانى خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسى تا خۆیان ده‌گه‌یێننه لاى ئێمه و، هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ش پێشوازییان لێ ده‌كەن و هاوكارییان ده‌كه‌ین و ڕوانه‌ى لاى ئاسایش ده‌كرێن نەکا تیرۆریستانى داعش دزه بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه یاخود ئه‌وانه‌ى هاوكاریی تیرۆریسانى داعشیان كردووه ئه‌گه‌ر ناویان هه‌بێت."
(بەهرام عەریف) گوتیشی: "له ده‌ورووبه‌رى مووسڵ هێواشهێواش تیرۆریستانى داعش بارودۆخ له‌ژێر كۆنترۆلیان ده‌رده‌چێت و، ئه‌و خەڵکهى له‌ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدان له ڕه‌وشێكى خرابدان و ژیانیان یه‌كجار خراپه تیرۆریستانى داعش خۆیان لهبارهدۆخێكى زۆر خراپدان و وره‌یان نه‌ماوه و له ده‌شتى نه‌ینه‌وا ڕاده‌كه‌ن به‌ره‌و ناو مووسڵ ئه‌مه‌ش واى كردووه ئه‌وانه‌ى ناو مووسلیش ورەیان نه‌مێنێت و دابه‌زێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شى هه‌ره زۆرى چه‌كداره بیانییه‌كان كه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعشن له‌شارى مووسڵ خێزانه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ سووریا ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكى نه‌فسى زۆر خراپ تووشى داعش بووه و ئه‌و چه‌كدارانه‌ى خەڵکى ناوچه‌كه‌ن بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌چ شێوه‌یه‌ك بتوانن خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و ڕێگایه‌ك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه چونكه ده‌زانن كه شه‌ڕ قورس بێ، چه‌كداره بیانییه‌كان جێیان ده‌هێڵن و، بەرگەی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ناگرن."
دەشڵێت: "خەڵکى ناو مووسڵ چاوه‌رێى ئه‌وه‌ن هێزێكى سه‌ربازى بتوانێت بگاته سنورەكانى ده‌ورووبه‌رى مووسڵ تا ئەوانیش لە پشتەوە له تیرۆریستانى داعش بده‌ن."
نه‌شوان به‌رزنجى




