٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەكەكە و پەیەدە، بەناوی دەوڵەتی سەربەخۆوه‌ مێشكی خەڵكیان تێكدا.. ئێستایش رەتی دەكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- هاوسەرۆكی پەیەدە (ساڵح موسلیم)، لە نوێترین لێدوانیدا لەگەڵ ئاژانسی سپوتنیكی رووسیا، جارێكی دیكە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی لەسەر خاكی سووریا رەت دەكاتەوە، بەرپرسێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریایش دەڵێت، پەكەكە و پەیەدە بە ناوی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییەوە خەڵكێكی زۆریان بە كوشت دا و ئێستایش دەوڵەتی كوردی رەت دەكەنەوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (د. كاوە ئازیزی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پەیەدە بەشێكە لە پەكەكە كە لە ماوەی 10ساڵی رابردوودا مێشكی خەڵكیان تێك دەدا بەناوی ئەوەی كە دەوڵەتی كوردیی سەربەخۆ دادەمەزرێنن و خەڵكێكی زۆریشیان بە كوشت دا، بەڵام ئێستا باس لەوە دەكەن كە دەوڵەتی كوردی فیكرەیەكی كۆنە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ڕوونیشی كردەوە، راستە ئێستا لە رۆژئاوای كوردستان خۆیان بە دەستەڵاتدار دەزانن، بەڵام ناتوانن بڕیار لە پاشەڕۆژی كورد بدەن.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار