ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و WFP به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی 6129 خێزانی ئاواره‌یان دابه‌ش كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی، به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر 6129 خێزان له شارۆچكه‌ی خه‌بات و كۆیه و و شاره‌دێی كه‌ڵه‌ك و كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه و به‌حركه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
رۆژی 4.8.2016 له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP)) له هه‌ڵمه‌تێكی یه‌كه‌مدا، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر 6129 خێزان له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه و به‌حركه و شارۆچكه‌ی خه‌بات و كۆیه و شاره‌دێی كه‌ڵه‌كدا دابه‌ش كرد كه ئاواره‌ی پارێزگاكانی عێراقن، هه‌ر پارسێلێكی خۆراكیش پێكهاتبوو له 70 كیلۆ له برنج، نۆك، خوێ، زه‌یت، ئارد، پاقله، ساوار، فاسۆلیا).
(مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی (WFP) مانگانه خۆراك و پێداویستی خۆراكی به‌سه‌ر ئاواره‌كان له‌سه‌رجه‌م كه‌مپ و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه گه‌وره و به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆگرامی خۆراكی كه زیاتر له 75.396 خێزانی ئاواره له دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه سودمه‌ند ده‌بن.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك مانگانه پارسێلی خۆراك وه‌ك به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كان له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات.




