٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوردستان دەبێ دراوی تایبەت بە خۆی هەبێ"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، داوای لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، موچەی مانگانەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بكرێت، چونكە سیستەمی گۆڕینەوەی دراو بە دۆلار بۆ دینار، زۆری پێویستە و باشترە بە دۆلار بێت.

ڕەسوڵ خۆشناو، بەڕێوەری دیوانی چاودێری دارایی وێڕای پشتڕاستكردنەوەی پێشنیارەكەیان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  گوتی: "دەمێكە دیوانی چاودێری دارایی پێشنیاری كردووە، هەرێمی كوردستان كار بە دۆلاری ئەمریكا بكات و هەموو دابەشكردنێكی پارە بە دۆلار بێت نەك دیناری عێراقی، لەبەر ئەوەی داهاتیش هەر بە دۆلارە و ئالوگۆڕی پێ دەكرێت بۆ ئەوەی بكرێتەوە بە دینار."

خۆشناو دەیشڵێ: "هۆكارێکی پێشنیارەکەی دیوانی چاودێری دارایی ئەوەیە، ئەگەر ئێمە بمانەوێ سەربەخۆیی رابگەیێنین دەبێت دراوی تایبەت بە هەرێمی كوردستان هەبێت و خۆمان لە دیناری عێراق رزگار بكەین، ئەگەر لە ئێستاوە كار بە دۆلار بكەین ئەو كاتەی جیا دەبینەوە لە عێراق زۆر ئاسانتر دەبێت بۆ ئەوەی كار بە دۆلار بكەین تا ئەوكاتەی پارەی تایبەت بە خۆمان چاپ دەكەین."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار