٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەتەوە یەکگرتووەکان: هێشتا ئێزدییەکان جینۆساید دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە چەوسێنرانەوەی خەڵکی سووریا دەکا، دەڵێت هێشتا داعش بەردەوامە لە جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لە عێراق و جگە لەوە تاوانی دیکەیان لە بەرامبەر دەکات.

لیژنەکە لە دووەم ساڵیادی داگیرکرانی شەنگال لە لایەن داعشەوە لە بەیانـنامەیەکدا ئەمەی ڕاگەیاند و داوای کرد ڕێگە لە کوشتنی زیاتری ئێزدیـیەکان بگیرێت و مەینەتیـیەکەیان کەمتر بکرێنەوە و پـێویستە سەنگی بخرێتە سەر ڕزگارکردن و پاراستن و گرنگیدان پـێـیان.

پاشان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێشتا نزیکەی 3200 ژن و منداڵی ئێزدی هەن لە ژێر دەستی داعشدان و ڕووبەڕووی خراپـترین جۆری توندوتیژی دەبنەوە کە ناتوانرێت وێنا بکرێن، لەوانە کچەکانیان کراونەتە کۆیلە و دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر و هەروەها کوڕەکانیشیان ناچار دەکرێن شەڕیان بۆ بکەن.

بەپـێی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو سـاڵ لەمەوبەر نزیکەی 5 هەزار پـیاوی ئێزدی بە دەسـتی چەکدارانی داعش کوژران پاش ئەوەی شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەریان داگیرکرد.

voa

هەواڵی پەیوەندیدار