باندێكی دزیكردن لە هەولێر دەستگر كران

هەولێر-KDP.info- دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر هەبوونی باندێكی دزیكردن لە شاری هەولێر، پۆلیسی فریاكەوتن توانییان لە ماوەیەكی كەمدا دەستگیریان بكەن.
لەو بارەیەوە، ڕائید هۆگر عەزیز گەڵاڵی، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر (4 و 30 خولەك)ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوای جێبەجێكردنی پلانێك و وەرگرتنی زانیاریی پێویست، توانییان لە كاتی ئەنجامدانی دزیكردندا باندێك دەستگیر بكەن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، سەرجەمیان دانیان بە تاوانەكانیاندا نا كە (٨) مولیدە و (٩) بتڵی غازی ماڵانیان دزیوە. گەڵاڵی ڕوونیشی كردەوە، تاوانباران ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كران بۆ ڕێكخستنی پەڕاوی لێكۆڵینەوە و ڕادەستكردنیان بە دادگا.
ئومێد بابان




