٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڕانكاری لە سیستەمی وەرگرتنی قوتابیاندا كراوە.. زانكۆكان سەرپشك دەبن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكیی هەولێر دەڵێ، سیستەمی وەرگرتنی قوتابیان هەر لە سەرەتاوە لە كوردستان و عێراق بە شێوەی وەرگرتنی ناوەندی بووە، بەڵام ئێستا گۆڕانكاریێك لەمەدا كراوە كە بە رێژەی 20%ـە و پێی دەگوترێت وەرگرتنی زانكۆیی كە بە راستەوخۆ لە كۆلێژ چاوپێًكەوتن لەگەڵ قوتابیان دەكرێت و زانكۆكان سەرپشك دەبن چەند قوتابی وەردەگرن.

دكتۆر (كاوە شێروانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سیستەمی وەرگرتنی قوتابیان بە

 چاوپێكەتن لایەنی باش و خراپی هەیە، ئەمساڵیش وەكو تێست بەكار دێنین، ئەگەر سەركەوتوو بوو، بەردەوام دەبین و پەرەی پێ دەدەین، ئەم سیستەمەیش هەموو بەشەكان ناگرێتەوە و تەنیا 20%ـی زانكۆ و پەیمانگاكان دەگرێتەوە، بۆیە پێشبینی دەكەین سەركەوتوو بێت، قوتابییش ئازادە بە شێوەی‌ وەرگرتنی زانكۆیی یان وەرگرتنی ناوەندی بەشدار بێ.

(شێروانی) گوتیشی: "تاقیكردنەوەكە دوو بەشە،‌ یەكەمیان %60 نمرەی پولی شەشە، بەشی دووەمیان بە شێوە‌ی چاوپێكەوتنە كە %40 نمرەی لەسەرە، بەشی زۆری پرسیارەكانیش لەسەر حەز و خولیایە، بۆ نموونە ئەگەر لە بەشی راگەیاندن بێت تاچەند حەز و خولیای راگەیاندنە، یان ئەگەر بەشەكە ئینگلیزی بێت تا چەند لە ئامادەیی حەزی لە ئینگلیزی بووە و هەر قوتابیێكیش كەمێك ئینگلیزی بزانێ دەرفەتی وەرگرتنی زیاتر دەبێ، كەلە لایەن لیژنەیەكی زانستییەوە پرسیارەكان دادەنرێن".

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر دەشڵێت: "لەبەر ئەوەی كۆلێژی پزیشكی و ئەندازیاری و یاسا زیاتر خواستیان لەسەرە لە لایەن قوتابیانی خۆمانەوە، بە نمرەی بەرزیش  وەردەگیرێن. ئێمە ئەمساڵ ترسمان لەوە هەبوو لەوانەیە سەركەوتوو نەبین لەم سیستەمەدا، بۆیە نەخرانە چوارچێوەی ئەو سیستەمەوە و ئەم پرۆسەیەیش تاقیكردنەوەیە، لەبەر ئەوە نابێت كۆلێژێكی هەستیاری وەكو كولێژی پزیشكی بخەینە ناو پڕۆژەكەوە، سەرەڕای ئەوەیش ئەگەر سەركەوتوو بووین، بێگومان ساڵی دابێت ئەم كۆلێژانەش دەخەینە سەر ئەم سیستەمە".

نه‌دا مزووری

 

هەواڵی پەیوەندیدار