ئەدهەم بارزانی: "بەبێ چارەسەری ئاشتیانە، ڕێککەوتن ناکرێت"

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی سەرەدانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرای كرد، پارتی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە لە گفتوگودایە بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتن لەبارەی پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە و ڕاشیگەیاند: "جگە لە پێكەوەژیانی ئاشتیانە هیچ چارەسەرێكی دیكەمان نیە لەم وڵاتەدا."
ئەدهەم بارزانی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند: "كارەساتی هەڵەبجە لە مێژوودا كارەساتێكی دەگمەنە و هاوشێوەی هیرۆشیما و ناكازاگی برینێكی قووڵی لە جەستەی ملەتی كوردا پەیدا كرد، هەڵەبجە بۆ بەدەرگایەك تا گەلی كورد لەناو گەلانی جیهان بناسرێت و سەرەدانەكەشمان هەر بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی كارەساتی هەڵەبجە و ڕێز و وەفا بووە."
بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێ: "سەرەدانم بۆ لای پارێزگاری هەڵەبجەش مەبەست لێی پیرۆزبایی كردنە، چونكە بۆ جاری یەكەم دوای دەستبەكاربوونیان سەرەدانی پارێزگای هەڵەبجە دەكەم و بۆ پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاش ئەوە برایانم لە گفتوگۆدان و هیوادارم لە كاتێكی نزیك بگەنە ئەنجام."
دەربارەی پەیوەندی و گفتوگۆی نێوان پارتی و یەكێتی ئەدهەم بارزانی گوتی: "نەك تەنیا لەگەڵ یەكێتی ئومێدەوارم لەگەڵ گشت لایەنە سیاسییەكان پێكەوە هەموومان بگەینە ڕێكکەوتن، لەسەر ڕەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان و ئەو قەیرانانە، چونكە جگە لە پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی چارەسەرێكی دیكە نییە لەم وڵاتەدا؛ لەگەڵ یەكێتییشدا گفتوگوكانمان بەردەوامە."
قائید میرۆ




