٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کەرکووکدا حەوت گومانلێکراو دەستگیر کران

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-   بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ھێزەکانیان توانیویانە حەفت گومانلێکراو دەستگیر بکەن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزەکانمان ھەڵمەتیان بردە سەر حەفت بەرگومان لە گوندی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای کەرکووک و، هەر حەفتەکەیانمان دەستگیر کرد و، دوو ئۆتۆمبێل و دوو چەک و نزیکەی٥٠ سیمکارتیشمان پێیانەوە گرت."
 
عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی، لە زلکاوێکدا دوو بارەگایان بۆ خۆیان دامەزراندبوو؛ هەردوو شوێنەکەمان لێ سووتاندن.
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار