٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یادی كارەساتی شنگال بە چەندین مەراسیم و لە ئاستی باڵادا دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش ڕایدەگەیێنێت، لە دووساڵەی كارەساتی شنگالدا، لە شاری دهۆك و سنووری شنگال و كەمپەكان و كۆمەڵگاكان ئەم رۆژە بە چەندین شێواز و مەراسیم لە ئاستی باڵادا دەكرێتەوە.

(شێخ شامۆ)، سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش و نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان، بە‌ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ 3-8 دوو ساڵ بەسەر كارەساتی شنگالدا تێپەڕ دەبێت و لە ئاستی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەت و پەرلەمان لە شاری دهۆك گەورەترین مەراسیم لە هۆڵی كۆنگرەكان بەڕێوە دەچێت، هەروەها لە گۆڕستانی شەهیدانیش لە شەر‌فەدین بەهەمان شێوە و،‌ لە شارەدێی سنونێیش نماییشێكی سەربازی لەلایەن فەرماندەیی شنگال ئەنجام دەدرێت و لەسەر ئاستی كۆمەڵگا و كەمپەكانیش  مەراسیم بەڕێوە دەچێت، ئینجا چ ‌وەكو ئیدارە و لقی پارتی لە شنگال و بنگەی لالش یاخود رێكخستنەكان بە تایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان بە یادكردنەوەكە هەڵدەستین، لەگەڵ مەراسیمەكانیشدا ژمارەیەك سیمینار بڕیارە بەڕێوە بچن كە تایبەتە بە ئێزدییەكان و پێكەوەژیان لەگەڵ لایەنەكانی تردا. "

سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش گوتیشی: "‌هەموو ئەو مەراسیمانە گوزارشت لە كارەساتی شنگال دەكات لە پانۆرامای دهۆك كە دەوڵەمەند كراوە بە كاری جۆراوجۆر و، تەعبیرە لە كارەساتی شنگال و ئەو ئێش و ژانەی لە ئەنجامی كارەساتەكەدا دروست بووە."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار