بنکەی لالش بۆساڵیادی جینۆسایدی شنگال: کۆمەڵگەی دەولی وەک پێویست ئاوڕی لە شنگال نەداوەتەوە
__2016_08_02_h21m9s15__HK.jpg)
دهۆک-KDP.info- ده‌سته‌ى باڵاى بنكه‌ى لالش یێ رۆشه‌نبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى له ساڵیادى كاره‌ساتى شنگال ڕاگه‌یێنراوێكى بڵاو کردووەتەوە و، باس له نه‌هامه‌تییه‌كانى ئه‌و كاره‌ساته ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش و داوا له كۆمه‌لگاى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكخراوه خێرخوازییەکانی دنیا ده‌كات پشتی ئێزدییه‌كان بگرن و هاوكاریان بن؛ هه‌روه‌ها سپاسى خه‌ڵك و سه‌رۆكایه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمیش ده‌كه‌ن كه هه‌میشه هاوكار و پاڵپشتى كوردانى ئێزدینە.
به پێى ئەو ڕاگه‌یێنراوە كه وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش نێردراوە دەڵێ: "دوو ساڵ لەمەوبەر كاره‌ساتەکەى شنگال قەوما و داعش ئەوێی داگیر كرد هەزاران ژن و پیاو و منداڵه كوردی ئێزدییان کوشت‌وبڕ کرد و ڕفاند؛ مڵك و ماڵیان تەقاندەوە و تاڵانیان کرد؛ ڕەحمیان بە مەزارگەکانیش نەکرد؛ جا سه‌رۆك بارزانی به‌ڵێنەکەی هێنایە جێ و، بە پیشمەرگە قارەمانەکانەوە شنگالى ئازاد کرد."
هه‌ر له نووسراوه‌كه هاتووه: "له‌به‌ر دواكه‌وتنى پێشكه‌شكردنى پشتیوانى نێوده‌وله‌تى و جیهانى كه به پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین به‌ڵێنمان پێ دراوه له‌لایه‌ن شاندى دیپلۆمات و وڵاتانى تر و رێكخراوی خێرخوازى و مرۆڤایه‌تى به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێیان نه‌كردوون و ژماره‌یه‌كى زۆر له ئێزدیه‌كان له كه‌مپدا دەژین؛ ئه‌وانه‌ى ڕزگار كراون، بارى ته‌ندروستییان باش نییه و پێویستیان به هاوكارییه."
له نووسراوه‌كەدا دەیشڵێن: "به‌رپرسیاریه‌تییەكى گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر كۆمه‌لگاى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكخراوه نێوده‌وڵە‌تییەکان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافى ئێزدیه‌كان؛ داوایان لێ ده‌كه‌ین كارى جدى بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خه‌لكێ ئێمه، ئه‌وانه‌ى ئاواره‌بوونه و له‌گه‌ل ئازادكردنى ئەو ناوچانەى ماون له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كچ و ژنى ئێمه ئه‌وانه‌ى له ده‌ستى تیرۆرستانى داعش ماون به زووترین كات."
له كۆتاییەکەیشیدا دەڵێ: "سپاسى خه‌ڵكى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تىی هه‌رێم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانى) ده‌كه‌ین كه سەرەڕاى قه‌یرانى دارایى هاوكار و پاڵپشتى خه‌ڵكى ئێمه بوون له ڕۆژانى ته‌نگاوى و دژوار لێره‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی و كوردی و عه‌ردى باب و باپیران و وڵاتى دایك كوردستان و پیرۆزییه‌كانمان به‌ر ناده‌ین."
"ڕه‌حمه‌ت ل روحا جانگوریێن كاره‌ساتا شنگال بن.. سه‌ربه‌رزی و نه‌مرن بۆ جانگوریێن پێشمه‌رگه.. ئازادی بۆ كچێن مه یێن ره‌ڤاندی.. سه‌رشۆری و شه‌رمه‌زاری بۆ رێكخراوا داعش یا تیرۆرست."
ده‌سته‌یا بلندا بنگه‌هێ لالش یێ ره‌وشه‌نبیری وكۆمەڵایه‌تی
نه‌شوان به‌رزنجى




