٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە پۆڵۆنیا بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی گردبوونەوەیەک دەکرێ"

سەرچاوە: KDP.info

پۆڵۆنیا-KDP.info-  ٣ی ئاب، لە دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکرانی کوردانی ئێزدی و گروپە ئیتنییەکانی دیکە بەدەستی داعش، ڕەوەندی کوردی لە پۆڵۆنیا بە یاوەری دۆستانی پۆڵۆنی گردبوونەوەیەك ساز دەکەن لەبەر دەم پەڕلەمانی ئەو وڵاتە لە وارشۆ.

بەشدارانی گردبوونەوەکە لافیتە و دروشمی جیاواز هەڵدەواسن بۆ وەبیرهێنانەوەی تاوانەکانی داعش و بانگەوازیکردن بۆ هاوکاری زۆرتر لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە جەنگی دژ بە داعش و هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان لە ئازادکردنی ئەو دیلانەی تا ئێستا لە دەستی تیرۆریستان دان.
 
گردبوونەوەکە کۆتایی دێت بە پێدانی بیرەوەر (یاداشت)ـێك بە پەڕلەمانی پۆڵۆنیا بە ئامانجی ئامادەکردن و پەسندکردنی یاسایەك لەسەر پرسی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژکرانی ئێزدییەکان و زیاد کردنی هاوکارییەکانی پۆڵۆنیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە جەنگی دژ بە دەوڵەتی بەناو ئیسلامی داعش و کۆمەكکردنی ملیۆنێك‌و٨٠٠هەزار ئاوارەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار