مەكتەبی سەرۆك، ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی ئەڤرۆ پیرۆز دەكات

بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی رۆژنامەی (ئەڤڕۆ)
سڵاو و ڕێز..
بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێزدە ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤڕۆ)، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی خۆشەویست دەكەین. تەمەننا دەكەین لە پیشەیی میدیایتان و دڵسۆزیتان بۆ نەتەوەكەتان بەردەوام بن، هەروەك چۆن لە رابردوو رۆڵی گرینگتان بنیوە لە هۆشیاركردنەوەی تاكی كوردی، بە هەمان شێوە لە ئاییندەیشدا هەمان رۆڵی بەرچاوتان هەبێ.
رۆژنامەكەتان بە بیرێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و سەردەمیانە هاوشانی پێشمەرگە قەرەمانەكانی كوردستان، بەرگریتان لە خاك و نەتەوەكەتان كردووە.
رۆژنامەی (ئەڤڕۆ) لە بواری سیاسی و رۆشنبیری و ئابووری و كۆمەڵایەتی و پەروەردە و فێركردندا، تۆمارێكی پڕ لە شانازی هەیە، بۆیە جێگەی دەستخۆشیكردن و پیرۆزباییە لە ستافی ئازیزی رۆژنامەكەتان.
ئومێدی سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین..
مەكتەبی سەرۆك
2ـی8ـی2016




