باڵیۆزی چین لە عێراق: پشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرین
__2016_08_01_h15m21s29__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- چین ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە لە چەند کەرتێکی جیاوازدا هاوکاریی پێشکەش بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
باڵیۆزی چین لە عێراق (جێن وێیکینگ) ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی ئامادەیە لە چەند بوارێکدا هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئیراکی نیوز، باڵیۆزی چین باسی لە گرنگیی هەرێمی کوردستان بۆ چین کردووە و جەختی لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و هەولێر کردووەتەوە.




