٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایش چەند تیرۆریستێکی دەستگیر كردوون.. بەربەستەكان هەڵدەگیرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، چەندان تیرۆریست لەناو ئەو ئاوارە عەرەبانەی لە مەخموور خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە دەكەن، دەستگیر كراون و، بەربەستەكانیش لە ناوشاری هەولێر رێكارێكی ئەمنیی كاتییە و هەڵدەگیرێن.

لیوا (تاریق نووری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو رێوشوێنە ئەمنییەی لە ناوشاری هەولێر گرتوومانەتە بەر وەك هێزەكانی ئاساییش، تەنیا بۆ خۆپارێزییە لە كردەوەی تیرۆریستی و هیچ زانیارییەكمان بۆ نەهاتووە كردەی تیرۆریستی ئەنجام بدرێت، تەنیا مەبەستمان ئەوەیە ئێمە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشداین و بە دانانی بەربەست لە هەندێ شوێنی پێویست رێكاری ئەمنی دەگرینە بەر، دانانی بەربەستەكانیش بە شێوەیەكی كاتییە و هەڵدەگیرێن."

(تاریق نووری) ئاماژەیشی دا: "لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو خەڵكە ئاوارەیە كراوە كە رۆژانە لە مەخموورەوە خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە دەكەن، هەڵبەت چەند تۆمەتبارێک دەستگیر كراون و تێیدا هەبووە داعش بووە و لەلایەن ئاساییشەوە ده‌ستگیر كراوە".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار