لیژنه‌ى باڵاى ناساندنى تاوانى جینوسایدی کوردانی ئێزدی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى وڵاتاندا كۆ ده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى ناساندنى تاوانى جینوسایدى كوردانى ئێزدى رایده‌گه‌ینێت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و كۆنسووڵى وڵاتاندا كۆ ده‌بنه‌وه، كه مه‌به‌ستى لێی ناساندنى تاوانى جینوسایدى كوردانى ئیزدى و دۆزینه‌وه‌ى رێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه بگه‌یه‌نن به دادگاى باڵاى تاوانه‌كان له لاهاى.
ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ناساندنى تاوانى جینوسایدكردنى كوردانى ئیزدى و راوێژكارى سه‌رۆكوه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان(حوسێن قاسم حه‌سوون)، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لیژنه‌كه‌مان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و كۆنسووڵى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر گرینگه، چونكه لیژنه‌كه تایبه‌ته به پێشكه‌شكردنى كه‌یسى جینوساید به‌ته‌نها، عێراق ئه‌ندام نییه تێیدا و، هیچ یارمه‌تیى ئێمه‌یش نادات، بۆیه له پڕۆژه‌كه‌دا به‌شدار نابێ؛ هه‌ربۆیه ده‌بێت به رێگاى تر كار بكه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌ندام نه‌بێت له دادگاى باڵاى تاوانه‌كان ناچارین له رێگاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه داوا بكه‌ین كه‌یسى جینوساید ڕه‌وانه‌ی دادگاى باڵاى تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت كه له لاهایه.''
(حه‌سوون) گوتىشی: "له‌باره‌ى كه‌یسى جینوسایده‌وه پێویستمان به‌وه‌یه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و كۆنسووڵى وڵاتان كۆ ببینه‌وه، پێیانرابگه‌یێنین ئێمه چیمان كردووه و ناخۆشییه‌كان و داخوازیى میلله‌تمان چییه، مه‌به‌ستمانه تێیانبگه‌یێنین كه پێوه‌ست به‌م پرسه داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه دۆزه‌كه‌مان له‌به‌رچاو بگرن؛ هه‌ڵبه‌ت له ڕێی نوێنه‌ر و كۆنسووڵی وڵاتانه‌وه داوا ده‌كه‌ین یارمه‌تیى ئێمه بده‌ن له ناساندنی كه‌یسی جینۆسایدی ئێزدیان. ده‌خوازین كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كارێك بكات ئه‌و تاوانه‌ى دژ به كوردانى ئیزدى كراوه، بێ سزادان و دادپه‌روه‌ریی ێوده‌وڵه‌تی تێپه‌ڕێ."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ناساندنى تاوانى جینوسایدكردنى كوردانى ئیزدى زیاتر گوتى: "لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تىی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پێش ماوه‌یه‌ك هاته كوردستان و لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆیان كرد و له‌وباره‌وه ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ست هێناوه، ڕاپۆرتیشیان ئاماده كردووه و، یه‌كێك له كاره‌كانیشیان ئه‌وه‌یه كه‌یسه‌كه ڕه‌وانه‌ی دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى بكرێ."
نەشوان بەرزنجی




