٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داواكراوە عەبادی بۆ دانەوەی قەرزی جووتیارانی هەرێم قەرز بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی كۆتایی پڕۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی جووتیارانی ڕاگەیاندوو بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتیش دەڵێ" داواكراوە عەبادی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی بەغدا پارە لە بانكی ناوەندی قەڕزبكات بۆ دانەوەی پارەی جوتیارانی هەرێم.

(عەزیز ئیبراهیم) بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی بە ماڵپەڕی فەرمیی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێم بەشێوەیەكی فەرمیی كۆتایی بە وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران هێناوە و، ڕۆژی ٢٥/٧ كۆتا ڕۆژی وەرگرتنی گەنم بووە؛ ئەمساڵ  ٨٧٥هەزار تون گەنم لە سەرتانسەری هەرێمەوە وەرگیراوە؛ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بڕیاری داوە یەك ملیار دینار بۆ گواستنەوە و داپۆشینی گەنم لە گوڕەپانەكان تەرخان بکرێت."

دەربارەی پارەی جووتیاران ئیبراهیم گوتی: "پەرلەمانی عێراق داوای لە حەیدەر عەبادی كردووە بە دە ڕۆژ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بدات؛ پێشنیارێكی دیكەش خراوەتە بەردەم عەبادی، ئەویش وەرگرتنی دووملیار دۆلار قەرز لە بانكی ناوەندی بۆ دانەوەی پارەی جووتیارانی هەرێم."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار