ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان: پاش بهتاڵكردنهوهی بۆمبهكانی، فڕۆکەكەی هاوپەیمانان لە فڕگەی هەولێر نیشتەوە

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری هاوپەیمانان کە تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بوو رایدەگەیەنێ کە، فڕۆکەکە بەبێ کێشە لە فڕگەی نێودهوڵهتیی هەولێر نیشتەوە.
بهگوێرهی راگهیێنداروێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان كه وێنهیكی بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی 31/7/2016، فڕۆکەیەکی شەڕکەری هاوپەیمانان لە ئاسمانی کوردستان تووشی کێشەی تەکنیکی لە بزوێنەرەکەی بوو و بۆیە داوای نیشتنەوەی لە فڕگەی نێودهوڵهتیی هەولێر کرد.
ڕاگهیێندراوهكه كه بهرواری ئهمڕۆ یهكشهممه 31/7/2016ی بهسهرهوهیه، ڕوونی كردووهتهوه، بۆ ئەوەی لە کاتی نیشتنەوەی نائاساییی، فرۆکەکە هیچ مەترسییەک دروست نەکات داوا کرا کە بۆمب و تەقەمەنییەکانی بەتاڵ بکات، ئەوە بوو بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش شوێنێک لە دووری 10 کیلۆمەتر له باکوری رۆژئاوای شەقلاوەی بۆ دیار کرا و کاتژمێر 14:35ی دوا نیوەڕۆ بۆمبەکانی لە شوێنی دیاریکراو بەتاڵ کردەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە و دواتریش فڕۆکەکە بەبێ کێشە لە فڕگەی هەولێر نیشتەوە.




