٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كێڵگەی نەوتیی بای حەسەن تەقێندرایەوە.. پێشمەرگە كێوماڵی ناوچەكە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  بەرپرسانی هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس دەڵێن، لەئێستادا دۆخەکی ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کردووەتەوە، بەڵام دووخۆکوژ خۆیان بە کێڵگەی نەوتیی بای حەسەندا تەقاندەوە، کە بە ھۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تیمەکانیش سەرقاڵی کوژاندنەوەن.

(حوسێن یەزدانپەنا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر كێڵگەی نەوتیی بای حەسەن لە رۆژئاوای شاری كەركووك، هێزەكانی پێشمەرگە كێوماڵی ناوچەكە دەكەن بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش".

(یەزدانپەنا) گوتیشی: "تیرۆریستان ماوەیەكە پیلان بۆ هێرشەكە ئامادە دەكەن و بۆریی نەوتی بای حەسەنیان تەقاندووتەوە".
لەبارەی زیانەكانی داعشیش، ئەو فەرماندەیە دەڵێ: "ئێستا لە شەڕداین و نازانین قەبارەی زیانەكانی دوژمن چەندە، دوای شەڕەكە ئاشكرای دەكەین".
هاوکات بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک عەمید(سەرحەد قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لەئێستادا تیرۆریستانی داعش تێک‌شکێندراون و رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە و چەندانی تەرمی تیرۆریستانیش لە گۆڕەپانی شەڕدا چی ماون."
قاید میرۆ- بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار