دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا له دواقۆناغیدایه

هه‌ولێر-KDP.info- دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، له دواقۆناغیدایه. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بێئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات، ده‌ڵێ، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كه به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌كرێت.
(فوئاد عوسمان) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكران. به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكارتی كوردستانی راگه‌یاند، ''لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری شه‌هیدان پێك هاتووه، بۆ دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا. ئێستا چاوه‌ڕێی ناردنی دوالیستی ناوی شه‌هیدانین له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه و ناوخۆ، دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له مه‌ڕاسێمێكی تایبه‌تدا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر وارسی شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌كه‌ین.''
(فوئاد عوسمان) گوتیشی، ''له هه‌ندێ شوێن حكوومه‌ت شوققه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌زیری شه‌هیدان داوای له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كردووه، له‌و شوێنانه‌ی حكوومه‌ت یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نییه زه‌ویی ئاماده بكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن و نرخی زه‌وییه‌كان یه‌كسان بێت به نرخی شوققه‌كان واته له نرخدا وه‌ك یه‌ك بن.''
قائید میرۆ




