هێشتا ڕفاندن و تیرۆر هه‌یه.. هیوا هه‌یه دۆخی خوماتوو هێور بكرێته‌وه

خورماتوو-KDP.info- بەرپرسێكی شارۆچكه‌ی خورماتوو دەڵێ، هه‌وڵێك هه‌یه باڵ له‌نێو پێكهاته‌كانی شارۆچكه‌ی خورماتوودا، كە هێشتا ناوەرۆك و كارنامەی هه‌وڵه‌كه كه به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی ناسێندراوه، ئاشكرا نەكراوە.
ئه‌م هه‌وڵه بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشته‌واییه له كاتێكدایه كه، (ئەحمەد عەزیز) به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نایشارێته‌وه كه، ئه‌گه‌رچی هێشتا لەناو شارۆچكه‌ی خورماتوودا رەوشەكە كه‌مێك هێمنە و شەڕ و تەقە وەستاوە، بەڵام بە بەردەوامی خەڵك دەرفێندرێن و ئازار دەدرێن، خەڵكی تیرۆر دەكرێن، تەقە لە هاووڵاتیان دەكرێت. به‌ڵام گوتیشی ''هەمیشە هەوڵ دراوە لەلایەن حزبە كوردییەكان و ئەو لایەنە شیعانەی كە خەمخۆرن، چارەی دۆخی شاری خورماتوو بكرێت و رەوشەكە بەرەو باشتر ببرێت، كه‌چی هێشتا لایەنی دەستڕۆیشتووی حزبە شیعەكان لە پشت تێكدەرییەكانەوەن."
(عه‌زیز) ده‌ڵێ: "بۆ باشتركردنی رەوشی شارۆچكه‌ی خورماتوو، پرۆسەیەكی ئاشتەوایی سەرتاسه‌ری بەڕێوەیە، به‌ڵام هێشتا ناوەرۆك و كارنامەی پرۆسەكە نەخراوەتە ڕوو. ئومێدە ده‌كه‌ین رەوشی شارەكە بەرەو باشتر بڕوات بە بەشداریی هەموو لایێك، بەڵام گرینگە بەشدارییەكە كاریگەر بێ و كۆتایی بە دیاردە دزێوەكان بێنێت."
سەرباز واحد




