پێشمه‌رگه تۆپبارانی كردوون.. ئه‌میرێك و 8تیرۆریستی داعش كوژران

دهۆك-KDP.info- له ئاكامی بۆردوومانی سه‌ختی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی ڕێكخراوی داعشان له گوندێكی میحوه‌ری باشیك، ئه‌میرێك و 8تیرۆریست كوژران.
(سه‌عید مه‌موزینی) به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی لقی14ی پارتی دێموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دێموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، تۆپخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌سه‌ختی بۆردوومانی باره‌گایه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعشانیان كرد له گوندی(عومه‌رقاپچی) له به‌ره‌جه‌نگی باشیك كرد.
(مه‌موزینی) گوتیشی: "به‌پیێ زانیاریی به‌ده‌ستهاتوو، به‌هۆی بۆدروومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بۆسه‌ر باره‌گه‌كه‌یان له‌و گونده‌دا، ئه‌میرێك به ناوی(ئه‌بووه‌قاس) و له‌گه‌ڵ 8تیرۆریستی دیكه‌دا له‌نێو خانووێك بوون، له ئاكامدا به‌سه‌ریاندا ڕووخاوه و كوژران.''
هه‌ژار مه‌موزینی




