٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

500 خێزانه‌ ئاواره‌ی پارێزگای دهۆك پاره‌یان درایێ

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتدا، چه‌كی پاره‌ی 50$ی دا به‌ 500 خێزانی ئاواره‌بووی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری دانیشتوی ناو شاری دهۆك ده‌كه‌ن.

رۆژی 27/7/2016 له‌ به‌رده‌وامیی دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ بۆ ئاواره‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتدا، له‌ پارێزگای دهۆك چه‌كی پاره‌ی 50$ یان دا به‌ 500 خێزانی ئاواره‌ی شاره‌كانی فه‌للوجه‌ و ره‌مادی و مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، هه‌ر خێزانێك ده‌توانێ بایی 50$ دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی جلوبه‌رگ و پێداویستیی رۆژانه‌ی خۆی له‌ چه‌ند مۆڵێكی دیاریكراوی شاری پارێزگای دهۆك بكڕێ.

شایانی باسه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرینگی تایبه‌ت به‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه‌، دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ش یه‌كێكی تره‌ له‌و پرۆژانه‌ی كه‌ به‌هاوبه‌شی ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا خێزانه‌ ئاواره‌كانی عێراق سوودمه‌ند ده‌بن.

هەواڵی پەیوەندیدار